ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤ: سەروەری یاسا لای پارتی قسەیەكی بێزراوە

شیرین یونس
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بابەتی سەروەربونی یاسا قسەیەكی زۆر بێزراوە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی چونكە سەروەربوون بەمانای ئەوەدێت هەركەسێك لەیاسای حیزبی دەربچێت پێویستە سزا بدرێت، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر یاسا بوونی هەبێ چۆن كەسێك چەندین كەیسی لەسەرەو داواكراوە و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە كەچی بەئاشكرا بسوڕێتەوە.
شیرین یونس، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی سەروەربوونی یاسا قسەیەكی زۆر بێزراوە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی چونكە سەروەربوون بەمانای ئەوەدێت هەركەسێك لەیاسای حیزبی دەربچێت و ڕەخنەبگرێت و گلەیی بێ دادی بكات ئەوا لای پارتی یاسای شكاندووە و پێویستە سزا بدرێت، هەر لەو چوارچێوەیەشدا شەهیدكردنی (سەردەشت عوسمان) و گرتنی خەڵك تا دروستكردنی سیناریۆكەی شەهید (هاوكارجاف) و دەیانی دیكە، بۆیە لەم مەملەكەتەی كە پێی دەڵێن زۆنی زەرد ڕۆژنییە یاسا نەشكێنرێت و پێشێڵ نەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانە ئەوكارەساتانە دووبارەدەبنەوە لەكوشتنی ئەو كچە تەمەن 15 ساڵەی شاری هەولێر، بۆیە ئەگەر یاسا بوونی هەبێ چۆن كەسێك چەندین كەیسی لەسەرەو داواكراوە و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە كەچی بەئاشكرا دەسوڕایەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



