دانانى چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به رێكخه‌ر گشتى گۆڕان كێشه ده‌خاته نێو بزووتنه‌وه‌كه

چیا نەوشیروان مستەفا، كوڕى نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، كوڕی رێكخرەی پێشووی بزوتنەوەى گۆڕان و باوكى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكى ئەنجوومەنی بەڕێوەبەردنى بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆتایی مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆنفڕانسى نیشتمانى خۆى ده‌به‌ستێت، به‌پێى زانیارییه‌كانیش، “هه‌ڵبژاردنى چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌كه كێشه‌ى دروستكردووه”.
بڕیاربوو مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2021، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆنفڕانسى نیشتمانى خۆى ببه‌ستێت، چونكه ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه بزووتنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كى به‌ڕێوه‌بردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له كۆتا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا كه له 10ى تشرینى دووه‌مى 2022 به‌ڕێوه‌چوو ده‌نگه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه بینى، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانى هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌باره‌ى به‌ستنى كۆنفرانسى نیشتمانى له‌لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه نزار مەحمود، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنى بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاند، “رێكخەری گشتی ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن سەرجەمیان ئەندامی كاربەڕێكەرن، چونكە لە دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەوە هاتووە لە حاڵەتی دەستلەكاركێشانەوەی رێكخەری گشتی یان هەر ئەندامێكی خانەی راپەڕاندن دەبێت بە هەڵبژاردن دیاریبكرێت”.
له‌باره‌ى هۆكارى ئه‌نجامنه‌دانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه نزار مه‌حمود باسى له‌وه‌شكرد، “بەهۆی ئەوەی لەم ماوەیەدا لەبەردەم بەستنی كۆنفرانسی نيشتمانیدا بووین، بۆیە تا ئێستا هەڵبژاردنمان ئەنجامنەداوە، به‌و هۆكاره‌ش له ئێستادا رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن كاربەڕێكەرن و لەدوای ئەنجامدانی كۆنفرانسی نيشتمانی ئەو بابەتە یەكلای دەكەینەوە”.
بۆچوونه‌كان جیاوازن له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كۆنفرانسى نیشتیمانى گۆڕان، له‌باره‌ى ئه‌و بۆچوونه جیاوازانه‌وه به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان باسى له‌وه‌كرد، “چەند بۆچونێك هەن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا، بۆچوونێك هەیە داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەی راپەڕاندن و دانانی دوو جێگر دەكات بۆ رێكخەری گشتی، بۆچوونێكیش هەیە خانەی راپەڕاندن بمێنێتەوە و گۆڕانكاری لە ژمارەی ئەندامەكانی بكرێت، بەڵام هەموو ئەمانە لە كۆنفرانسی نيشتمانی بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت كە وابڕیارە تا كۆتایی ئەم مانگە كۆنفرانسەكە ببەستین”.
هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌رى گشتى و ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت به زۆرترین ده‌نگ یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه كێشه‌ى له‌نێو گۆڕان دروستكردووه و به‌پێى زانیارییەكانی SNN، “لەناو بزووتنەوەی گۆڕان چەندین كێشە و گرفت بوونیان هەیە، بە تایبەت لەبارەی دیاریكردنی رێكخەری گشتی بزووتنەوەكه، چونكه زۆرینەی ئەندامی جڤاتی نيشتمانی و جڤاتی گشتی لەگەڵ ئەوەدان ئەو بابەتە بە كه‌سى نەكرێت و هەڵبژاردنێكی ئازادانەی بۆ بكرێت، بەڵام بەشێكی دیكەی ئەندامانی ئەو دوو ئۆرگانەی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ دانانی چیا نەوشیروان مستەفا، كوڕی رێكخەری پێشووی بزوتنەوەكەدان بۆ ئه‌و پۆسته، ئەوەش گرفتی ناوخۆیی دروستكردووە، هەر ئەوەش وایكردووە بەستنی كۆنفرانسی نيشتمانی دوابخرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


