
SNN-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەم شەپۆلی بەفرو بارانبارینە تا ئێوارەی سبەینێ دووشەممە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان هەور دەبێت بە درێژایی کاتەکان لەگەڵ دروست بوونى تەم لە هەندێ ناوچە، باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەى نمە باران بەردەوامى دەبێت .سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى هەڵەبجە ئاستى دابارینى زیاترە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتکەى زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى سارد شەپۆڵێکى بەفر بارین زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە تا کاتەکانى شەو درەنگ بەفر بارینى پچڕ پچڕ دەبێت و پلەکانی گەرماش 1 بۆ 2 پلە نزمدەبنەوە.
هەروەها سبەی دووشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2023، ئاسمان هەورى دەبێت هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى نمە بارانى دەبێت , لەگەڵ بەفر بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان . سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە ئاستى دابارین زیاترە .لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


