مسته‌فا كازمى له‌ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌ڵاتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مسته‌فا كازمى له‌ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه عێراقى به‌جێهێشتووه به‌ره‌و ئیمارات، ده‌شڵێت: “هۆكارى راكردنه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆدزینه‌وه له داوا یاساییه‌كانى سه‌رى”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ى كانونى دووه‌م، عه‌لى توركى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح به رۆژنامه‌ى ئیندیپێنده‌نتى راگه‌یاند، “سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات و به دیارى كراوى بۆ وڵاتى ئیمارات هه‌ڵاتووه”.
له‌باره‌ى چوونى مسته‌فا كازمى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هه‌ڵاتنى كازمى ترسى ئه‌و به‌رپرسه له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق ده‌خاته‌ڕوو، په‌یوه‌ندیدار به‌و دۆسیانه‌ى كه دراونه‌ته‌پاڵى و ئه‌و سكاڵایانه‌ى كه له‌سه‌ریه‌تى”.
قسه‌كانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌كاتێكدایه كه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق و سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق له ئێستادا چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر جوڵێنراوه و سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
له‌نێو ئه‌و دۆسیانه‌ى كه له دژى كازمى جوڵێنراون گه‌وره‌ترینیان بریتیه له تێوه‌گلانى له، “دزى سه‌ده”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


