شارەوانی سلێمانی”لەكاتی بارینی بەفردا بڕی پێویست خوێ لەبەردەستدایە بۆ ڕشتنی بەشەقامەكاندا”

0
332

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین ڕوو لەهەرێمی كوردستان بكات و ئەگەری زۆریش هەیە لە سەنتەری شارەكان بەفر ببارێت، بەرپرسێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیش دڵنیایی دەدات كە لەكۆگاكانی شارەوانی بڕی پێویست خوێ‌ لەبەردەستدایە بۆ ڕشتنی بەشەقامە سەركەییەكاندا.

سەردەشت ڕەفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و باران و بەفربارین تیمەكانی شارەوانی شانبەشانی تیمەکانی دیكەی بەرگری شارستانی لە ئەركدا دەبن بۆ بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان لەهەر ڕووداوێكی نەخوازراودا، خۆشبەختانە لەم ساڵدا تا ئێستا هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو بەهۆی بەفروباران بارینەوە تۆمار نەكراوە و ڕووی نەداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە لەكاتی بەفربارینی زۆر لە سەنتەری شارەكان یاخود ئەو ڕێگا سەرەكیانەی كە بەفریان لێدەبارێت خوێ دەڕێژین، بەڵام لەمساڵدا تا ئێستا هیچ بڕە خوێیەكمان نەڕشتووە چونكە بەفرێكی ئەوەندە زۆر نەباریوە پێویست بەڕشتنی خوێ‌ بكات، بەڵام لەداهاتوودا ئەگەر بڕێكی زۆر بەفر ببارێت ئەوا لە كۆگاكانماندا بڕی پێویست خوێمان لەبەردەستدا هەیە بیڕژێنین بەشەقامە سەرەكییەكاندا بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆهاووڵاتیان دروستنەبێت.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی شارەوانی لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ (شاڵاو هیدایەت) شارزا لە بواری كەشناسی ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: كە بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دیكە كردووە ئەگەری دابارینی بەفر هەیە لە سەنتەری شارەكان و هاوكات لە 13 تا 16ی ئەم مانگەش شەپۆلێكی دیكەی سەرما و بەفروباران بارین ڕوو لە پارێزگاكانی هەرێم دەكاتەوە كە ئەگەری زۆر هەیە بەفربارینی ئەمساڵ لەسەنتەری شارەكان ببینین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this