“بە سەرپەرشتی سەرۆک بافڵ کۆنفڕانسێکی گرنگ لە کەرکوک دەبەسترێت”

قهڵاى کەرکوک | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی گرنگیدانەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە ناوچە دابڕاوەكان و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیانی ئەو سنوورە، وابڕیارە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسێكی گرنگ لە شاری كەركوك ببەستێت و سەرۆك ( بافڵ) سەرپەرشتی كۆنفراسەكە دەكات، نوێنەرێكی كەركوكیش لەپەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كەركوك و یەكێتی دوانەیەكی لێكدانەبڕاون.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوار چێوەی گرنگیدانەكانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بە شاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان وابڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا لەشاری كەركوك یەكێتی نشایمانی كوردستان كۆنفرانسێكی گرنگ ببەستێت، لەو كۆنفرانسەشدا نەخشە رێگەیەك بۆ خزمەتكردنی زیاتری شارەكەو چارەسەری كێشەكان دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو كۆنفرانسەدا بڕیارە راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر دۆخی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان ئامادەدكرێت و بخرێتە بەردەم مەكتەبی سیاسی، بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكاندا میكانزمێك ئامادەبكرێت بۆ رێكخستنەوەی دۆخی سیاسی و ئیداری كەركوك و ناوچەكە چونكە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و كەركوك دوانەیەكی لێكدانەبڕاون.
ئەو نوێنەرەی شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كۆنفرانسەی كە وابڕیارە لە شاری كەركوك ببەسترێت بە وردی پەنجە دەخرێتە سەر ئەو كێشەو گرفتانەی كە بەرۆكی هاووڵاتیانی سنوورەكەی گرتووە، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە یەكێتی هەمیشە لەخەمی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكانی دیكەی كوردستانە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


