هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە ئەمڕۆوە کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەردەکرێت

مەرزی باشماخ
SNN
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاکە چاکدەکرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت.
دەقی راگەيەندراوەکە:
دانیشتوانی جوامێر و خۆشەویستی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، بە بڕیاری بەڕێز وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای هەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاکە چاکدەکرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت، لەسەر داوای خەڵکی پێنجوێن پشکی کارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشکی کارەبای پێنجوێن جیادەکرێتەوە.
وەک پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکەمان.
سوپاس بۆ شێوازی مەدەنیانەو گیانی بەرپرسیارانەی هەموولایەک.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
16 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
18 hours لهمهوپێش



