ستران عەبدوڵا: مەسرور بارزانی نەيتوانی ژيانی هاووڵاتيان باش بکات

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەم كابینەیەی ئێستای حكومەتی هەرێم نەك نەیتوانی كیشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان چارەسەر بكات بەڵكوو كێشەو گرفتی زۆرتری بۆ هاووڵاتیان دروستكرد و سەرۆكی حكومەتیش ئەو بەڵێنانەی كە بەهاووڵاتیانی دابوو جێبەجێی نەكردوون و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان زیاتر سەخت بووە.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند: ئەو بەڵێن و بڕیارانەی كە لەم كابینەیەدا لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بە هاووڵاتیان درابوو جێبەجێی نەكردوون و تەنها قسە بوو، بۆیە ئەم كابینەی حكومەتی هەرێم خراپترین كابینە بووە لە تەمەنی حوكمڕانی كوردیدا چونكە لەم كابینەیەدا نەك كێشەو گرفتەكان چارەسەر نەكران بەڵكوو زیاتر كێشەو گرفت بۆهاووڵاتیان دروستكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نە چاكسازی كرد و نە توانی هەرێمی كوردستان لە رووی حكومڕانییەوە یەكبخاتەوە وەك ئەوەی لەسەرەتای دەستبەكار بوونی ئەم حكومەتەوە بەڵێن بەهاووڵاتیان درابوو، هاوكات سەرۆكی حكومەتیش نەیتوانی لە ئاست ئەو بەرپرسیارییەتەدا بێت كە دەبوو ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان باش بكات.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پارتی سەركەوتوو نەبوو لە دیاریكردنی كەسێك كە بتوانێت لە ئاست بەرپرسیارێتی سەرۆكی حكومەت بێت و بتوانێت بە باشی ئیدارەی حكومەت بكات، بەڵام ئەوەی تیایدا سەركەوتوو بووە ئەو جیاوازییە بووە كە لەم كابینەیەدا پەیڕەو كراوە بەرامبەر بە سلێمانی بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



