ئەگەر سەرۆكی حكومەت راستگۆیە بەرامبەر بەسوێندەكەی، بۆچی چوار ساڵە بودجەی نەناردووەتە پەرلەمان

شیرین یونس
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەت لە بەیاننامەكەیدا جەختی لەوەكردووەتەوە كە ڕاستگۆ بووە بەرامبەر بە ئەو سوێندەی لەبەردەم پەرلەمانتاران خواردوویەتی، بەڵام ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر سەرۆكی حكومەت ڕاستگۆبووایە بەرامبەر سوێندەكەی ئەوا لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا پرۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان دەكرد، چونكە ئەو داهاتەی لە هەرێم هەیە بەشی شەش هێندەی دانیشتوانی هەرێم دەكات.
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكیتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەگەر سەرۆكی حكومەت ڕاستگۆیە لەگەڵ ئەو سوێندەی لە پەرلەمان خواردوویەتی بۆچی چوارساڵە بودجەی نەناردۆتە پەرلەمان، یاخود ئەگەر سەرۆكی حكومەت ڕاستگۆیە بۆ شەفافیەت لە داهات ئەوا تەنها داهاتی ابراهیم خلیل مووچەی هەموو كوردستانی پێ دەدرێت، بەڵام حزبەكەی سەرۆكی حكومەت دەستی خستۆتە بینەقاقای كاسبكاران و ڕەنجەكەیان دەدزێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، جێگەی شەرمە سەرۆكی حكومەت باس لە شەفافیەت دەكات لەداهات، لەكاتێكدا كۆمپانیا و دووكاندار نییە ئەوان خاوەن بەش نەبن لەگەڵیدا تەنانەت گران بونی دۆلاریش هۆكارەكەی ئەوەیە بازرگانانی عێراقی لەبەر سەرانە لێسەندن لەلایەن پارتی و بەرپرسانی حكومەت لە هەولێر پارەكانیان و سەرمایەكەیان دەبەنە دەرەوە، چونكە ئەوان بەئاشكرا و بەبێ وەسڵ پارە لە سنوورەكان لەخەڵك وەردەگرن و تەنانەت خاڵی سنووری هەیە هێشتا لە داتای حكومەت ناوی نییە و داهاتەكەی بۆ چەند كەسێكی ناو پارتی دەگەڕێتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو داهاتەی لە هەرێمی كوردستان دەستدەخرێت دەتواندرێت ئیدارەی شەش هێندەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی پێبدرێت، بەڵام بەمەرجێك سەرۆكی حكومەت ڕاستگۆ بێت و شەفاف بێت لە خستنەڕووی داهاتەكان، بەڵام ئەوان شكستی حكومڕانی و چاوچنۆكیان پەردەپۆشكردووە و بیری خەڵكیان خستۆتە سەر سیناریۆی شەهید هاوكارو تۆمەتباركردنی یەكێتی بە كەمتەرخەمبوون لە ناردنەوەی داهات.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



