“به‌منزیكانه به‌های دۆلارێكی ئه‌مریكی بۆ 1470 دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه”

دۆلار و دینار
SNN
ئیحسان یاسری ڕاوێژكاری بانكی ناوه‌ندی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌و ڕاستییه نیشان ده‌درێت كه بانكی ناوه‌ندی عێراق، زیاتر له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیكردوه به ڕێكخستنی كه‌رتی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی، كه كه‌رتێكی گرنگه، چونكه ئێستا كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی ڕاسته‌قینه له عێراقدا به‌س نییه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی به‌كاربه‌ران”.
وتیشی “ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ستمان كرد به دروستكردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (پلاتفۆرم)، كه میكانیزمێكه كه بانكه‌كان له ڕێگه‌یه‌وه داواكارییه‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی دارایی بازرگانی ده‌ره‌كی”.
ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، “كێشه له ده‌روازه سنورییه‌كاندا هه‌یه، واته ده‌سه‌ڵاتی دارایی، سه‌باره‌ت به ڕسوماتی گومرگی و ڕسوماتی باج، به‌ڵام ئه‌م پلاتفۆرمه زۆر به وردی كاره‌كان ڕێكده‌خات، ئه‌و دۆلاره‌ی كه بانكه‌كه وه‌ریده‌گرێت ده‌چێته لای سودمه‌ند له به‌رامبه‌ر كاڵای ڕاسته‌قینه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات”.
راوێژكاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئاشكراشیكردووه، “به‌منزیكانه به‌های دۆلارێكی ئه‌مریكی بۆ هه‌زار و 470 دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و نرخانه‌ی پێی گه‌یشتوه گرنگ نه‌بوون، هۆكارێكی سه‌ره‌كی دابه‌زینی به‌های دیناریش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه گه‌مارۆدراوه كه به‌های دراوه‌كانیان دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه و له‌ڕوی ئابوورییه‌وه نیگه‌رانن، ئه‌م ته‌حه‌دایه‌ش كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر عێراق”.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



