سه‌رۆك بافڵ له‌گه‌ڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا له‌ هه‌رێم كۆبووه‌وه‌

0
296
كۆبوونه‌وه‌ى بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئێرڤن هیکس له‌ ده‌باشان | فۆتۆ: SNN

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکارییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان، کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێم کرایەوە و رۆڵی ئازادی رادەربڕین و میدیای سەربەخۆ لەبەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی بووژاندنەوەی بازاڕ و کاروکاسبی هاوڵاتییان کرد و داواکارییەکانی بازرگان و خاوەنکارانی گەیاندە کونسوڵی ئەمریکا و داوایکرد هاوکار و پشتیوان بن لەسەرخستنی ئەم پرۆسەیەدا.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش، سەرۆک بافڵ سوپاسی رۆڵ و پشتگیری بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد کە هاوکار و بەشدارێکی سەرەکین لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تیرۆریستان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە ناوچەکە.

لە بارەی چالاکییەکانی ئەم رۆژانەی ئێرڤن هیکس، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، بەرپرسانی یۆنامی و یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، سەرۆک بافڵ بەخێرهاتنی کردن و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this