هه‌ڕه‌شه‌ى تۆمار كردنى سكاڵایه‌كى نوێ له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت له دادگاى فیدراڵى

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
زیاتر له 20 هه‌زار مامۆستا واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن ده‌ستبه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكاته‌وه، نوێنه‌رێكى دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانیش ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم پله‌به‌رزكردنه‌وه ده‌ستپێنه‌كاته‌وه له دادگاى فیدراڵى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین”.
هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به دیاریكراوى له 21ى كانونى دووه‌مى 2015 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بیانووى قه‌یرانى دارایی پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى راگرت.
له‌باره‌ى كه‌مپه‌ینى كۆكردنه‌وه‌ى واژوو دانا عەبدول، یەكێك لە نوێنەرانی دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ى كانونى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “ماوەی هەشت ساڵە بە بڕیارێكی نایاسایی حكومەتی هەرێم بە بیانووی قەیرانی دارایی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پلەبەرزكردنه‌وه‌ى مووچه‌خۆران، به مه‌به‌ستى ده‌ستكردنه‌وه به پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئێمە لە ماوەی رابردوودا كەمپینێكی كۆكردنەوەی واژوومان راگەیاند، لە ئەنجامدا زیاتر لە 20 هەزار واژووی ئەلیكترۆنی و دەستنووسمان كۆكردووه‌تەوە”.
له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه وه‌ریده‌گرن له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى داواكارییه‌كه‌یان ئه‌و نوێنه‌ره‌ى دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایان و فەرمانبەران ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی داواكاریەكەمان و هەڵنەوەشاندنەوەی بڕیاری نایاسایی راگرتنی پلە بەرزكردنەوە، پەنا بۆ تۆماركردنی سكاڵا دەبەین لە دادگای فیدڕاڵی عێراق و بۆ گێڕانەوەی مافەكانمان سكاڵا تۆمار دەكەن”.
به وته‌ى دانا عه‌بدول، “لە ئێستادا دۆخی دارایی هەرێم زۆر باشە و نرخی نەوت بەرزە، هیچ بیانوویەك نییە بۆ دەستنەكردنەوە بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران”.
نوێنه‌ره‌كه‌ى دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستایان و فەرمانبەران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “له ئێستادا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم ، ئەنجوومەنی ئاسایش، بەشێكی لە فەرمانبەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، دادوەرەكان و هەندێك دەستە بە مەبەست ده‌ستپێكراوەته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه كاتی ئەوەش هاتووە پلەبەرزكردنەوەی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانیش ئەنجام بدرێت، بۆیە لەم هەفتەیه و هەفتەی ئایندەوە روو لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، پەیامی ناڕەزایەتی خۆمانیان پێ دەگەیەنین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


