
زیاد جەبار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بۆئەوەی هەڵبژاردنێكی هاوسەنگ و دوور لە قۆرخكاری بەڕێوە بچێت دەبێت هەرێمی كوردستان بەلایەنی كەم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردنەوە، چونكە لە تەواوی دنیا باوی یەك بازنەیی بۆ هەڵبژاردن نەماوە لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی 30 ساڵە لە هەرێمی كوردستان كار بەیاسایەك دەكرێت كە لەبەرژەوەندی حزبێكی دیاریكراوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN-ی راگەیاند: بۆئەوەی هەڵبژاردنێكی پاكوبێگەرد بەڕێوە بچێت پێش هەر كارێك پێویستە تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەوە و یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە، چونكە تا ئێستا بۆ هەڵبژاردن كار بە یاسایەك دەكرێت كەهی 30 ساڵ پێش ئێستایە، بۆیە هەموو لایەنە سیاسەییەكان هاوڕان كە دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و لەگەڵ بارودۆخی ئێستا هەرێم بگونجێت و ناكرێت یاسا تەنها لەبەرژەوەندی حزبێك كاری پێبكرێت.
دەشڵێت:” بەڕاشكاوانە بیڵێین لە ماوەكانی ڕابردوودا هەركات ویستبێتمان یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێنەوە فراكسیۆنی پارتی ڕێگر بوون لەو هەوڵە، چونكە دەزانن ئەم یاسایەی ئێستا كاری پێدەكرێت لەبەرژەوەندی خۆیانە، بەتایبەت لەڕووی بازنەی هەڵبژاردنەوە كە هەرێمی كوردستانی بەیەك بازنە دیاریكردووە لەكاتێكدا لە جیهاندا یەك بازنەیی باوی نەماوە، بۆیە دەبێت هەرێمی كوردستان بەلایەنی كەم بكرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردنەوە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند، ئێمە هەموو كات پشتیوانی پێكهاتەكانین لە هەرێمی كوردستان كە نوێنەری خۆیان هەبێت، بەڵام بەمەرجێك ئەو كەسانەی كە دەبنە پەرلەمانتار بەناوی پیكهاتەكانەوە بەڕاستی نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی خۆیان بكەن نەك لەژێر كاریگەری حزبێكی دیاریكراودا بڕیاربدات و بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بكەن و كار بۆ پێكهاتەكانی خۆیان نەكەن و كار بۆ بەرژەوەندی حزبیك بكەن كە بەداخەوە ئەمەی ئێستا بەدیدەكرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



