ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ چاککردنی دۆخی ئابووری عێراق دەربڕی

0
641

‏SNN

کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە: دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکی ئەو وڵاتە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و لە پەیوەندییەکەدا واشنتۆن پشتگیری خۆی بۆ سیاسەتی سودانی بۆ چاککردنی دۆخی ئابووری عێراق دوپاتکردووەتەوە.

کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە ، بایدن پێشوازی خۆی بۆ ئەو وەفدە راگەیاندووە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بە سەرۆکایەتی فوئاد مەعسوم سەردانی ئەو وڵاتە بکەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بەهای دۆلار.

راشیگەیاند: هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە چیتر داعش نابێتە مەترسی بۆسەر خەڵکی عێراق و ئاسایشی ناوچەکە.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شا عەبدوولای دووەم پاشای ئەردەن بەشداربوو و پشتیوانی ئەردەنی بۆ عێراق لە رێگەی پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری ستراتیژیی هاوبەشەوە دووپاتکردەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this