
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە پرۆژەكانی بەخێوكردنی ماسی و هەروەها ئەو ماسییەی كە لە دەریاچەكانیش ڕاودەكرێت دەگاتە نزیكەی شەش بۆ حەوت هەزار تۆن لە ساڵێكدا، بەڵام خواستی ساڵانە بریتیە لە 12 هەزار تۆن، لە ئێستادا نرخی كیلۆیك ماسی بۆ حەوت هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە هەرێمی كوردستان دەگاتە شەش بۆ حەوت هەزار تۆن، بەڵام ئەم بڕە بەشی پێداویستی ناوخۆیی هەرێم ناكات چونكە خواستی ساڵانەی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ماسی دەگاتە 12 هەزار تۆن، بۆیە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە لە وڵاتانی دەرەوە بەگوێرەی ڕێنماییەكان ماسی هاوردە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم نرخی كیلۆیەك ماسی نزیكەی حەوت هەزار دینارە، ئەمەش نرخێكی بەرزە و هۆكاری گرانی ماسیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆیی ماسی كەمبووەتەوە یاخود هەر نەماوە بەناچاری لە دەرەوە بەتایبەت لە ئێرانەوە ماسی هاوردە دەكرێت بەو هۆیەشەوە نرخی ماسی گرانبووە و بەڵام لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی نرخەكان هەرزان دەبنەوە.
بەڕێوەبەری بەرهەمی ماسی لە وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، زۆرترین بەرهەمی ماسی لە هەرێمی كوردستان لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی بەرهەم دەهێندرێت، هاوكات پڕۆژەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی ماسی لە پارێزگای دهۆكیش لە دامەزراندندایە و بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە بەرهەمی ناوخۆیی ماسی بەڕێژەیەكی زۆر باش بەرزدەكاتەوە تا ئەو ڕادەیەی پێویستیمان بە ماسی هاوردەكراو نەمێنێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



