” هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی”

0
337

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی لەبارەی لەبارەی پرۆژەیاسای گشتی بودجەوە ڕوودەدات چاوەڕواننەكراوبوو، چونكە هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەوەی هێندە ئەو پرۆژەیاسایە دواخرا، ئەگەریش هۆكار گۆڕانكاری بێت لە نرخی دۆلار و دینار ئەوا دەتواندرا لەماوەی سێ‌ ڕۆژدا گۆڕانكاری لە بودجە بكرێت.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: واچاوەڕوانمان دەكرد كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە پرۆژەیاسای گشتی بودجەی عێراق بگاتە پەرلەمان و پەسەند بكرێت، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت كەس نازانێت ڕەشنوسی ئەو پرۆژە یاسایە لەكوێیە و هۆكار چییە هیندە دواكەوت لەكاتێكدا هیچ هۆكارێكی ئەوتۆ نابیندرێت بۆ دواخستنی ئەو پرۆژەیاسایەی كە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هۆكاری دواخستنی ناردنی پرۆژە یاسای گشتی عیراق بۆ پەرلەمان پەیوەندی بە گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار و دینار بێت، ئەوا دەتواندرا لە دانیشتنێكی تایبەتدا لەماوەی كەمتر لە سێ‌ ڕۆژ گۆڕانكاری لەو بڕگەیە بكرێت، بەڵام پێناچێت ئەوەش هۆكار بێت ئەوەندەی پەیوەندی بەهۆكاری سیاسییەوە هەیە و هەر لایەنە و دەیەوێت پشكی هەبێت لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت هۆكاری دواخستنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ ئەوەبێت ئەو پرۆژەیاسایە دەبێت لەگەڵ بەرنامەی كاری حكومەتدا بگونجێت كە لایەنەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولە لەسەری ڕێككەوتوون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this