دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بۆردی حکومەت و پەرلەمانکۆبوونەوە

SNN
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ بۆردی حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و وەزیرەکانی یەکێتیی ئامادەی بوون، دەرباز کۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی کورتەیەکیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان، هەڵوێست و هەنگاوەکانی یەکێتیی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و جەختیان لەوە کردەوە کە یەکێتیی لەپێناو مافەکانی خەڵک و حوکمڕانییەکی تەندروست هەموو هەنگاوێک دەگرێتەبەر.
کۆبوونەوە بە گفتوگۆی هەڤاڵانەی بەشداربووان و هەڵسەنگاندنی سەرجەم ئەگەرو پێشهاتەکان کۆتایی هات، هەمووان هاوڕا بوون کە یەکێتییەکی یەکدەست و یەکگوتار دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئاڵنگارییەکان ببێتەوە و زاڵ بێت بەسەر کێشەو گرفتەکان و هەنگاو بنێت بۆ کۆتایی هێنان بە قۆرخکارییەکان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



