لە كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار 13 تریلیۆن دینار لە بودجەی عێراق كەمدەكات

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات: لە كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بە بەرامبەر بە دینار، بڕی 13 تریلیۆن دینار لە بودجەی گشتی عێراق كەم دەكات، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و هەروەها زۆر بوونی بڕی كورتهێنان لە بودجەی گشتی.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو گۆڕانكارییەی كە لە نرخی دۆلار و دیناردا كرا، ڕاستەوخۆ كاریگەریشی دەبێت لە بودجەی گشتی عێراق، بە جۆرێك بەهۆی كەمكردنەوەی بەهای دۆلار لە 145 هەزار دینارەوە بۆ هەر 100 دۆلارێك بۆ بڕی 130 هەزار دینار، ئەوا بڕی 13 تریلیۆن دینار لە بودجەی گشتی ساڵی 2023ی گشتی عێراقیش كەمدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەمبوونەوەیە لە بودجەی گشتی عێراق دەبێت هۆی زۆربوونی كورتهێنان لە بودجەی گشتی و هەروەها كەمكردنەوەی پارەی تەرخانكراو بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، ئەو گۆڕانكارییەش كە ئەنجامدرا لە نرخی دۆلار و دینار بۆ تێپەڕاندنی مەترسی لەدەستدانی بەهای زیاتری دینار هاتبوویە ئاراوە، بۆیە بانكی ناوەندی و حكومەتی عێراق بڕیاریاریاندا كە بەهای دینار و دۆلار دەستكاری بكەن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار و دینار جگە لەوەی بابەتێكی ئابورییە تا ڕادەیەك بابەتێكی سیاسیش لەخۆدەگرێت چونكە ئەگەر ئەو دۆخەی پێشوو لە دابەزینی بەهای دینار بەدەوام ببوایە كە 100 دۆلار گەیشتە سەرو 175 هەزار دینار ئەوا ئەگەری زۆری هەبوو خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام بدرانایە و دواجار بە كۆتایی هاتنی ئەم كابینەیەش كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان دەهات بۆیە ئەم كابینەیەش نایانەوێت خەڵكی لەخۆیان ناڕازی بكەن بەناچاری دەستیان بۆ كەمكردنەوەی بەهاری دۆلار كرد بەرامبەر بەدینار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


