دەستەی وەبەرھێنان بۆ وەگرتنی دۆلار بڕیار لە قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەدات

دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN-
بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم، بڕیار لە بارەی وەرگرتنی نرخی دۆلار بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون بدات.
بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دوای ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ دانەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبون، بڕیاریدا 100 دۆلار بە 132 ھەزار دینار لە خاوەنی یەکەکانی نیشتەجێبون وەربگرن، لە هەرێمی کوردستانیش رۆژی دووشەممەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی وەرگرتنی دۆلارلە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی عێراق بێت رۆژی دوو شەممەی داھاتوو 27ی شوبات دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم کۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکەی بەغداد، ھاوکات بۆئەوەی میکانیزم و رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر، بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



