ژن و پیاوێک بە تۆمەتی فرۆشتنی منداڵەکەیان دەستگیرکران

دەستگیرکردن
SNN
لە بەغدا ژن و پیاوێک لە کاتی فرۆشتنی منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەیان دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنیەکان لە ڕێگەی زانیاری وردی هەواڵگریەوە، توانیان دوص تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بازرگانی بە مرۆڤ و ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە دەکەن لە ناوچەی ئور لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دو کەسە کە هاوسەری یەکترن لەکاتی فرۆشتنی کچە تەمەن دوو ساڵانەکەیاندا دەستگیرکراون، پرۆسەی دەستگیرکردنیشیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی ئەنجامدراوە.
باسی لەوەشکردوە، هەردو تۆمەتبارەکە رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە، کچە تەمەن دو ساڵانەکەش رەوانەی شوێنێکی پارێزراو کراوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



