عێراق مانگى رابردوو 7 ملیار دۆلارى له داهاتى نه‌وت قازانج كردووه

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
مانگى رابردوو داهاتى نه‌وتى فرۆشراوى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق 7 ملیار و 663 ملیۆن دۆلار بووه و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتیش به 75 دۆلار فرۆشراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى شوبات، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داتاكانى كۆمپانیاى به بازاڕیكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)ى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت و ئاشكرایكرد، “له مانگى كانونى دووه‌م، عێراق بڕى 101 ملیۆن و 245 هه‌زار و 95 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده كردووه كه داهاته‌كه‌ى 7 ملیار و 663 ملیۆن و 788 هه‌زار دۆلار بووه”.
له‌باره‌ى بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وت به‌پێى كێڵگه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “كۆى بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق 98 ملیۆن و 460 هه‌زار و 50 به‌رمیل بووه، هاوكات بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتى كه‌ركوك 2 ملیۆن و 475 هه‌زار و 516 به‌رمیل نه‌وت بووه”.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق نرخى نه‌وتى فرۆشراوهكهشى به‌پێى به‌رمیل ئاشكرا كردووه و روونیكردووه‌ته‌وه، “نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاو 75 دۆلار و 695 سه‌نت بووه”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “نه‌وتى هه‌نارده‌كراوى عێراق له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ند وڵاتێكى جیاواز له به‌نده‌ره‌كانى به‌سره، خور ئهلوزبهریر، مۆنۆ بوى له‌سه‌ر ئاوه‌كانى كه‌ندا و به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى هه‌نارده‌كراوه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


