كچێكى كورد بووه هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌شوودانى كچانى خوار 18 ساڵ له به‌ریتانیا

پایزه مه‌حمود، كچه چالاكوانى كوردى وڵاتى به‌ریتانیا | فۆتۆ: TEDXLONDON
SNN
پاش زیاتر له ساڵێك له راگه‌یاندنى كه‌مپه‌ینى پایزه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى به‌شوودانى كچان پێش ته‌مه‌نى 18 ساڵ له به‌ریتانیا به‌فه‌رمى یاساكه هه‌موار كرایه‌وه و چیتر له به‌ریتانیا به‌شوودانى پێشوه‌خته قه‌ده‌غه‌یه.
پایزە مەحمود، كچه چالاكوانێكى كوردى دانیشتوی وڵاتی بەریتانیایه. له ساڵى 2022 کەمپه‌ینێکی بۆ رێگریکردن و کۆتاییهێنان به حاڵه‌ته‌كانى بەشودانی منداڵان و خەتەنەکردنی مێینە راگەیاند، “کەمپینەکەی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خەڵکێکی زۆری بەریتانی پشتگیری بوون”، هەر بۆیە پرسەکە رەوانەی په‌رلەمانی ئەو وڵاتەکرا و داواکرا بە فەرمی یاساکە هەمواربکرێتەوە بکرێت.
پاش تێپه‌ڕینى زیاتر له ساڵێك په‌رله‌مانى به‌ریتانیا یاساى تایبه‌ت به به‌شوودانى كچانى هه‌موار كرده‌وه و له یاسا نوێیه‌كه‌دا به‌شوودانى كچانى پێش ته‌مه‌نى 18 ساڵى قه‌ده‌غه كرد.
پایزه له‌باره‌ى بیرۆكه‌ى كه‌مپه‌ینه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر شانۆى تێك ئێكس له‌نده‌ده‌ن وتى: “بیرۆكه‌ى كه‌مپه‌ینه‌كه‌م له ژیانى تایبه‌تى خۆم وه‌رگرتووه، چونكه من یه‌كێكم له قوربانیه‌كانى هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته و له ته‌مه‌نى 16 ساڵیدا به‌زۆر به‌شوودرام، بۆیه پێموایه نابێت هیچ كچێك به‌و ئازارانه‌دا تێپه‌ڕێت كه من پێیاندا تێپه‌ڕیم”.
له‌پێش هه‌موراكردنه‌وه‌ى یاساكه له بەریتانیا بەشودانی کچان لە تەمەنی 16 و 17 ساڵیدا رێگه‌پێدراو بوو.
پایزە مه‌حمود خوشکى بەناز مەحمودە، ئەو کچەی بەر لە چەند ساڵێک لەلایەن خێزانەکەى بە پاساوى (شەرەف) لە رووداوێکى تەمومژاوى دا لە وڵاتی بەریتانیا کوژرا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


