
SNN
سەرۆکی تيمی پارێزەرانی زيندانيکراوانی بادينان لە پۆستێکيدا رايگەياندووە: ئەمڕۆ تیمی پارێزەران سەردانی بەشی یاسایی چاکسازی گەورانی هەولێرمان کرد بۆ بینینی چەند سزادراوێک و هەروەها بەدواداچون لەسەر ئازاد کردنی لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان هەریەک لە ( ئەیاز کەرەم و گوهدار زێباری و شڤان سعید و هاریوان عیسا ).
بەشدار حەسەن سەرۆکی تيمی پارێزەرانی زيندانيکراوانی بادينان ئاماژەی بەوەکردووە: “بەڕێز بەڕێوەبەری بەشی یاسایی دڵنیایی پێداین و پێی ڕاگەیاندین کە هەرچواریان هيچ کێشەیان نییە و رۆژی 2023/3/16 ئازاد دەکرێن بێ گیروگرفت ان شاءاللە . هەروەها ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانیش سەرەتای مانگی (9)ی ئەمساڵ ئازاد دەکرێت بێ) افراج شرطی .
راشيگەياندووە: دادوەر (احمد رمضان) لە چاکسازی گەورانی هەولێر پێی ڕاگەیاندین کە لەمڕۆوە وەک ئەندامی داواکاری گشتی ڕازین لەسەر (افراج شرطي) بۆ زیندانیانی سیاسی ئەوانەی بە پێی ماددە یەک لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەڕلەمانی کوردستان سزادراون .
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



