هەڵمەتی یەک ملیۆنی نەمام رواندن گەیشتە سنورى ناحیەى خدران

0
306

SNN

هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی  نیشتمانیی کوردستان گەیشتە سنورى ناحیەى خدران.

لەوبارەیەوە هاوکار جەلال بەرێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: قۆناغێکی تری هەڵمەتەکەمان دەستپێکردەوە و لەم هەنگاوەشدا گرنگیماندا بەزیادکردنی رووبەرى دارستانەکانی ناو پرۆژەى دارستانی خدران وبەم جۆرەش پەیامی سەرۆک بافڵ مان گەیاندە سنورەکە بۆ گرنگیدان بەدارستانەکان و خزمەتکردن بەژینگە.

بەرێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی راشیگەیاند دواى بەسەرکەوتویی بەرێوەبردنی کارەکانمان لە سنووری  (ئەزمڕ، خەلەکان، قەرەداغ، چەناخچیان، قەرەهەنجیر، بانی مەقان) و روواندنی دەیان هەزار نەمام، لەقۆناغێکی تردا تیمەکانیان دەستیانکردۆتەوە بەکارکردن لەسنورى چەند پرۆژەیەکی  دارستانیدا کەلەرۆژانی ئایندەدا نەمام رواندن تێیاندا دەست پێدەکات وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ رووبەرووبونەوەى گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاراستنی کوردستان لەکاریگەرییەکانی.

هەر لەوبارەیەوە بەرهەم ئەحمەد لێپرسراوی پرۆژەى دارستانی خدران وتی ئەمڕۆ دەستمانکرد بەئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی هەڵمەتی رواندنی نەمام لەسنورى پرۆژەکەماندا کەبەهۆیەوە رووبەرى دارستانەکان بەرفراوانتر دەبێت و سەوزایی زیاتر لەنێو پرۆژەکەدا رەنگ دەداتەوە، بەمەش سەربارى بەجێگەیاندنی ئەرکێکی مرۆیی ژینگەیی، زامنی دابینکردنی هەلی کار دەکات بۆ گەنجانی بێکارى سنورەکە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this