جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەمووكەس دەزانێت پارتی چۆن و بەچی كورسییەكانی پەرلەمانی بە دەستهێناوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر تۆمەتباركردنی یەكیتی نشتیمانی كوردستان لەلایەن وتەبێژی فراكسیۆنی پارتییەوە بە ئەنجامدانی تەزویر و كەمبوونەوەی كورسییەكانیان ئەگەر تەزویر نەكەن، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەزانن ئەو كورسیانەی كە پارتی بەدەستی هێناون چۆن و بەچ شێواز داگیری كردوون و بەناوی پێكهاتە و كەمینەوە دەیان كورسی داگیركردووە و كورسیەكانی دیكەشی بە تەزویر بەدەستهێناوە.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دەنگانەی كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەدەستی هێناون هەموو كەس دەزانیت كە دەنگی ڕاستەقینەی خۆیەتی و هێشتا لە سنووری پارێزگای دهۆك و هەولێر ستمەێكی زۆر لە دەنگدەرانی یەكێتی كراوە و گرفتیان بۆ دروستكراوە كە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان، لەبەرامبەریشدا مێژووی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان ئەوەیان سەلماندووە كە كێ تەزویری لە هەڵبژاردنەكاندا كردووە و چ لایەنێكیش كورسی پێكهاتەكانی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی قۆرخكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەموو هەڵبژاردنەكاندا پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەمی بێ ڕكابەربووە لە ئەنجامدانی تەزویر، لەگەڵ ئەوەشدا كە سەرۆكی حكومەت كە پێشتر بانگەشەی دروستكردنی حكومەتێكی بەهێزی دەكرد، بەڵام زۆری پێنەچوو هەرزوو پاشگەزبوویەوە لە بەڵێنەكانی و لەبری خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سیاسەتی.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
17 hours لهمهوپێش



