
بەشدار حەسەن
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێندراوە دە بێت لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان ئازاد بكرین، بەڵام بە وتەی یەكێك لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی ئەو دەستگیركراوانە، سزادراوانی بادینان لە بەندینخانەی چاكسازی گەورانی هەولێربەشێوەیەكی نا تەندروست مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و جەنگی دەروونیان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: مامەڵەی ئیدارەی بەندیخانەی چاكسازی گەورانی هەولێر لەگەڵ دەستگیركراوانی بادینان مامەڵەیەكی زۆر خراپە، بەجۆرێك وەك زیندانییەكی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ ناكرێت، فشارێكی دەروونی زۆریان خراوەتەسەر و جەنگی دەرونییان لەگەڵ دەكرێت و هەرجارەو بەبیانوویەك دەخرێنە زیندانی تاكەكەسی و لە زینداییەكانی دیكە جیادەكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستگیركراوانی بادینان هێندە خۆڕاگر و بەهیوان لە زینداندا، بۆیە لە چاكسازی گەوراندا وەك زیندانییەكی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ ناكرێت، چەندین فشاری دیكەیان لەسەرە، هەروەها زۆربەی كات ڕێگری لە تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان دەكرێت بۆ ئەوەی چاویان بە گیراوان بكەوێت، لەكاتێكدا ئەوەی بەرامبەریان كراوە پێچەوانەی یاسایە، بەبێ تاوان سزادراوان.
وتەكانی سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان لەكاتێكدایە كە وابڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا و بەدیاری كراوی لە 16/3/2023 ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی بادینان دوای تەواكردنی ماوەی ئەو سوایەی بەسەریاندا سەپێندرابوو ئازاد بكرێن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



