
روباری فورات
SNN
وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق یه‌كه‌مین زه‌نگى فه‌رمى وشكبوونى رووبار‌ى فوراتى لێدا و ده‌ڵێت: “توركیا رێگره له گه‌یشتنى ئاو به عێراق”.
له‌میانى به‌شدارى كردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا عه‌ون زیاب، وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ئازار، رایگه‌یاند، “بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان عێراق و سوریا و تورکیا ھەیە، لەبارەی ئاوی فوراتەوە، کە دابەشدەبێت بەسەر ئەو سێ وڵاتەدا، دەبێت 500 مەتر سێ جار لە تورکیاوە بۆ عێراق و سوریا دابینبکرێت، بەڵام تورکیا رێگە دەگرێت لە گەیشتنی ئەو بڕە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە خواستی عێراق بۆ 600 مەتر سێ جا زیادیکردووه”.
وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق زه‌نگى وشكبوونى ئاوى رووبار‌ى فوراتیشى له عێراق لێدا و وتیشى: “ئەگەر تورکیا لەسەر سیاسەتەکانی بەردەوام بێت، رووباری فورات وشک دەکات”.
به وته‌ى عه‌ون زیاب، “توركیا پابه‌ند نیه به رێككه‌وتنى دابه‌شكردنى زیانه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و چه‌ندین جار تكا لێكراوه كه پابه‌ند بێت، به‌ڵام ئاماده نییه پابه‌ند بێت”.
وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى عێراق هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى، “هاوینى ئه‌مساڵ عێراق تووشى قه‌یرانى گه‌وره‌ى ئاو ده‌بێت”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



