جەبار گۆران: دۆلارەکەی بانکی ناوەندی پشکی کۆمپانياکانی هەرێمی تێدا نييە

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بازاڕی دراوەكانی شاری سلێمانی باس لەوەدەکات: جگە لە زۆری خواست لەسەر دۆلار نەبوونی پشكی كۆمپانیاكانی هەرێم لەو دۆلارەی لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەخرێتە بازاڕ هۆكارە بۆبە بەرزی مانەوەی نرخی دۆلار.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو برە دۆلارەی كە ڕۆژانە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقییەوە دەخریتە بازاڕ بەشێوەی كاش و حەواڵە، هیچ پشكێكی كۆمپانیاكانی هەرێمی تێدا نییە هەر ئەمەش وایكردووە كە خواست لەسەر دۆلار زیاتر ببێت و بەردەوام نرخی دۆلاریش بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بڕوات، هاوكات هێشتا بانكەكان خۆیان لەگەڵ ئەو سیستەمە نوێیە نەگونجاندووە كە بۆحەواڵە دیاریكراوە ئەوەش هۆكارێكی دیكەیە كە خواست لەسەر دۆلارزۆر ببێت بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شمەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە بانكە بازرگانییەكان كاتێك داوا لە بانكی ناوەندی دەكەن ئەو بڕە پارەیەی بۆ هاوردەكردنی كاڵا پێویستە رەوانەی دەرەوەی بكات، پەسەند ناكرێت و رەتكدەكرێتەوە، ئەمەش وایكردووە بازرگانەكان جارێكی دیكە پەنا بۆ بازاڕی ئازاد ببەنەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لە بازرگانەكان مۆڵەتی هاوردەكردنی كاڵایان نییە لەلایەن حكومەتەوە، بۆیە ئەوانیش ناچار دەبن پەنا بۆ بازاڕی ئازاد ببەن و بەمەش خواست لەسەر دۆلار زیاتر دەبێت و بەهاكەی بە بەرزی دەهێڵێتەوە.
وتەبێژەكەی بازاڕی دراوەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، تا نزیكی كۆتایی ساڵی ڕابردوو بانكی ناوەندی ڕۆژانە نزیكی 250 ملیۆن دۆلاری دەخستە بازاڕەوە، ئەوەش خواستی بازاڕەكانی پڕدەكردەوە لە پێداویستی دۆلار، بەڵام لە كۆتایی ساڵی ڕابردوو سەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا بڕی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە زۆر كەمیكردووە بەجۆریك نزیكەی لە %50ی ئەو دۆلارەی ئێستا دەخرێتە ڕوو كەمترە لەو بڕەی پێشتر دەخرایە بازاڕەوە ئەمەش وایكردووە ئەو دۆلارەی دەخریتە بازاڕەوە بەشی پێداویستی بازرگانەكان نەكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


