لە ئەمساڵەوە لە9 پرۆژەی وەبەرهێنان حەوتیان لە هەولێر و دهۆك بوون دوانیان لە سلێمانی بووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە درێژەی جیاوازیكردنی ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە پارێزگاكانی هەرێم لە جێبەجێكردنی پرۆژە جۆراو جۆرەكان، لەكۆی نۆ پرۆژەی وەبەرهێنان كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە جێبەجێكراون حەوت پرۆژەیان لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك جێبەجێكراون تەنها دوو پرۆژەیان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی بووە و هیچ پرۆژەیەكیش لە هەڵەبجە جێبەجێنەكراوە.
بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی SNNكردوویەتی بە پشت بەستن بەو ئامارانەی كە لەدەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستانەوە دەستیخستوون ئەوەخراوەتەڕوو، لە 1/1/2023 تا 2/3/2023 لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە مۆڵەت بە نۆ پڕۆژەی جۆراوجۆر بە سەرمایەی زیاتر لە 101 ملیۆن دۆلار چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات لە كۆی ئەو نۆ پرۆژەیەش سیاسنیان لە هەولێر سیاسنیان لە دهۆك یەكێكیان لە زاخۆ و دوانیان لە سلێمانی و هیچ پرۆژەیەكیش لە هەڵەبجە جێبەجێنەكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو نۆ پڕۆژەیەی كە لە مساڵدا چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە پێنج پرۆژەی بواری بازرگانی و دوو پرۆژەی بواری نیشتەجێبوون و پڕۆژەیەكی بازرگانی و پرۆژەیەكی بواری گەشتیاری لە خۆدەگرێت كە سەرمایەی ئەو پرۆژانە بریتیە لە زیاتر لە 101 ملیۆن و 291 هەزار دۆلار، كە لەوەشدا كەمترین بڕی پارەی پرۆژەكان بەر سلێمانی و زۆرترینیش بەر پاریزگای هەولێر كەوتووە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەش روونكراوەتەوە، لەكۆی ئەو 101 ملیۆن و 291 هەزار دۆلارەی كە بۆ ئەو نۆ پرۆژەیە تەرخانكراوە، بڕی 65 هەزار و 838 هەزار و 600 دۆلاری بۆ سێ پرۆژەی پارێزگای هەولێر تەرخانكراوە، هاوكات بڕی 20 ملیۆن و 622 هەزار و 708 دۆلاری بۆ سێ پرۆژەی پارێزگای دهۆك تەرخانكراوە، بڕی پێنج ملیۆن و 476 هەزار و 440 دۆلاری بۆ پرۆژەیەكی زاخۆ تەرخانكراوە و هەروەها بڕی نۆ ملیۆن و 354 هەزار دۆلار بۆ دوو پرۆژەكەی سلێمانی تەرخانكراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


