
محەمەد شیاع سودانی
SNN
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکات.
میدیا عێراقییەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە، محەمەد شیاع سودانی بە یاوەری شاندێکی باڵای عێراق پێش مانگی ڕەمەزان سەردانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکات بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و واشنتن.
میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوەشدەکەن، یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا، گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی دۆلار و چۆنیەتی رێگریکردن لە بردنە دەرەوەی، هەروەها بارودۆخی ئەمنی و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لە خاکی عێراق بەشێکی دیکەی گرنگی ئەو سەردانە دەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


