کارکردن بەسیستمی یەکپەنجەرە لەسلێمانی دەستیپێکرد

0
348
قوباد تاڵەبانی و پارێزگاری سلێمانی لە کاتی بەسەرکردنەوەی فەرمانگەیەک کە سیستمی یەک پەنجەرەیی جێبەجێ دەکات

SNN-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، سیستمی یەکپەنجەرەی لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی ڕاگەیاند و وتی: خۆشحاڵم بە سەرپێخستنی ئەم پڕۆژە گرنگە کە بەشێکە لە ئەرکی سەرشانی ئێمە بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

قوباد تاڵەبانی لەکاتی بەسەرکردنەوەی پارێزگای سلێمانی کە یەکێکە لەو پێنج دامودەزگایەی کە سیستمی یەکپەنجەرەی تێدا پەیڕەو دەکرێت رایگەیاند،: خۆشحاڵم بە سەرپێخستنی ئەم پڕۆژە گرنگە کە بەشێکە لە ئەرکی سەرشانی ئێمە بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و لەداهاتووشدا جگە لەو پێنج فەرمانگەیە، دەبێت فەرمانگەکانی تریش لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان یەکپەنجەرە پەیڕەو بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕێگای ئەم سیستمەوە خزمەتخواز لە یەکپەنجەرەوە مامەڵەکەی پێشکەش دەکات و دەرئەمجامەکەشی وەردەگرێتەوە، فەرمانبەر هەموو مامەڵەکە جێبەجێ دەکات و پێویست ناکات خزمەتخواز چەند ژوورێک بکات، بەئەمەش رۆتین کەمدەبێتەوە و بەر بەگەندەڵی دەگیرێت و ئامادەکاری و ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ پێشکەش کردنی خزمەتەکان بەشێوازی ئەلکترۆنی لەداهاتوودا.

ئەو شوێنانەی کە لە ئەمڕۆوە بە سیستمی یەکپەنجەرە کاردەکەن بریتین لە: پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی دەستبەری کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وونبوەکان، بەڕێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکان.

یەکپەنجەرە بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت کە بریتییە لە باشتر پێشکەشکردنی خزمەتەکان. هاووڵاتی خزمەتخواز بەئاسانترین شێوە و بەکەمترین رۆتین دەتوانێت مامەڵەکانی ئەنجامبدات، هەروەها رێگری دەکات لە گەندەڵی.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this