وەزارەتی تەندروستی هەڵبژاردنی رێکەوتی جوانی بۆ لەدایکبوونی منداڵ قەدەغەکرد

منداڵی-تازە-لەدایکبوو
SNN
وەزارەتی تەندروستی هەڵبژاردنی رێکەوتی جوانی بۆ لەدایکبوونی منداڵ قەدەغەکرد و رایگەیاند: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک بەبێ بوونی بەڵگەی پزیشکی رێکەوتی جوان بۆ لەدایکبوونی منداڵ دابنێت رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: دوای تێبینی کردنی دیاردەی پەلەکردن یان دواخستن لە وادەی دیارکراوی زانستی و کلینیکی بەڵگەدار بۆ منداڵبوونی ئافرەتانی دووگیان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ڕێکەوتە سەرنج ڕاکێشەکان و ڕۆژانی بۆنە و یادەکان بۆ نموونە وەکو (٣/٣/٢٠٢٣) یان (٢٣/٣/٢٠٢٣) بەتایبەتی لەسەر داوای ئافرەتانی دووگیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خێرا یان دواخستن بێ ڕەچاوکردنی بوونی بەڵگەی زانستی و کلینیکی تەنها بۆ تۆمارکردنی ئەم ژمارە و رێکەوتانە وەکو ساڵیادی لەدایكبوون .
ئاماژەی بەوەشکرد: لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی نەخۆش و دایکان و منداڵانی تازە لەدایکبوو ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و پزیشکانی بەڕێز دەکەینەوە بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە و تەنها بە بوونی بەڵگەی پزیشکی و کلینیکی پێویستە ئەندام بدرێت بە پێچەوانەوە پزیشکی بەرپرس و نەخۆشخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە بۆ هەر گرفت و ئاڵۆزکاریێك.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23 hours لهمهوپێش



