
SNN
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە، بە درۆنێک هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی وڵاتەکە لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە حەسەکە و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە و پێنج سەرباز و بەڵێندەرێکی دیکەی ئەمریکی برینداربوون.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا کە لەوەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە: لەسەر فەرمانی سەرۆک بایدن، دەسەڵاتم بە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دا ئەمشەو هێرشێکی ورد لە رۆژهەڵاتی سووریا لە دژی ئەو بنکانە ئەنجامبدەن کە لەلایەن ئەو گرووپانەوە بەکارهاتوون کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەشڵێت ”هێرشەکە لە وەڵامی هێرشەکەی دوێنێ پێنجشەممەدا بوو، ئەو زنجیرە هێرشانەی ئەم دواییەن کە بۆسەر هاوپەیمانان لە سووریا لەلایەن ئەو گرووپانە کراون کە سەر بە سوپای پاسدرانی
راشیگەیاندووە: ئێمە هەموو رێکارێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ پارێزگاریکردن لە خەڵکەکەمان و هەروەها هەمیشە لە شوێن و کاتێک کە خۆمان دەستنیشانی دەکەین، وەڵاممان دەبێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



