بڕیاری سەپاندنی باجی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان جێبەجێدەکرێت

دەروازەی سنووری نێوان عێراق و ئوردن، وێنە:AFP
SNN
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند: بڕیاری سەپاندنی باجی گومرگی نوێ لە دوای دەرچوونییەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت و لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش لێكتێگه‌یشتنێك واژووكراوه.
عومەر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌ستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند: بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت، بەدواداچوون بۆ كاره‌كانی ده‌روازه سنوورییه‌كان دەکه‌ن و هەر بەشێکیش كه‌مته‌رخه‌م بووبێت، رێككاری یاسایی له‌دژی دەگیرێتەبەر.
سەبارەت بە دەروازە سنوورییه‌كانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونیان بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی به‌غدا، وائیلی جەختی لەوە كردووه‌ته‌وه: راپۆرتێک لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان واژۆ کراوه و خۆشبه‌ختانه وەڵامێکی ئەرێنیان به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



