
بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، حكومه‌تى توركیا به فه‌رمى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه چیتر رێگه ناده‌ن نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه هه‌نارده بكرێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندى ره‌زامه‌ند نه‌بێت له‌سه‌رى.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى ئازار، پێگه‌ى به‌غداد توده‌ى له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، “وڵاتى توركیا به‌فه‌رمى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه چیتر به‌بێ ره‌زامه‌ندى عێراق رێگه‌ناده‌ن نه‌وتى هه‌رێم له به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكرێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “دادگای نێودەوڵەتی پاریس دواهەمین بزماری لە مەلەفی نەوتی هەرێمدا و تورکیاش بڕیاریدا چیتر بێ پرسی عێراق رێگە بە هەناردەی نەوتی هەرێم نادات. دواجار دادگای پاریس لە پاش نۆ ساڵ لەبەرژەوەندی حکومەتی عێراق بڕیاریدا ئەویش بە تۆمەتبارکردنی تورکیا بە پێشێلکاری رێکكەوتنەکەی ساڵی 1973 کە لەنێوان عێراق و تورکیا واژووکراوە”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “دوێنێ شەو حکومەتی تورکیا عێراقیان لە بڕیارەکەی دادگای پاریس ئاگادار کردۆتەوە. لەدوای ئەم بریارە تورکیا رایگەیاندووە کە ملکەچی بریارەکەی دادگای پاریس دەبێت و چیتر رێگە نادات بێ پرسی عێراق نەوتی کوردستان لە بەندەری جیهانی تورکیاوە بگوازرێتەوە و بەمەش قوفڵی کۆتایی بۆری نەوتی کوردستان کەوتە دەست عێراق”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


