سعوديە لەبارەی ئەنجامدانی عەمرە لە مانگی رەمەزاندا بڕيارێکيدا

SNN
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڕیاریدا لە مانگی ڕەمەزاندا لە یەك جار زیاتر ڕێگە بە ئەنجامدانی عەمرە نەدات، ئەمەش بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بە زۆرترین ژمارە بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێوڕەسمە ئاینییە.
ڕۆژنامەی (عوكاز) لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیەوە بڵاویكردەوە: ئەنجامدانی تەنیا یەك عەمرە لە مانگی ڕەمەزاندا یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بە كەسانی تر، تا ڕێوڕەسمەكە بە ئارامی و ئاسانی ئەنجام بدەن.
وەزارەتەكە هۆشداریدا وەرگرتنی ڕێگەپێدان لەڕێی ئەپڵیكەیشنی “نوسك”ەوە دەبێت بۆ ئەنجامدانی عەمرە، لەگەڵ پابەندبوون بە كاتی دیاریكراو.
پێشتر وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بەردەستبوونی مۆڵەتی عەمرەی بۆ ئەم ڕەمەزانە ڕاگەیاندبوو، لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی “نوسك”ەوە، حاجیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە دەتوانن لە مانگی ڕەمەزاندا بەپێی توانا، لە ڕێگەی ئەو ئەپڵیكەیشنە ئەلیكترۆنییەوە سەیری ڕێكەوتە بەردەستەكانی عەمرە بكەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



