ئەگەری هەیە تا نزیكی جەژنی رەمەزان كیلۆیەك گۆشت 25 هەزار دینار تێپەڕێنێت

گۆشتفرۆشێکی سلێمانی؛وێنە: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەكانی هەرێم زیاتر بەرز دەبێتەوە لە ئێستادا نرخی كیلۆیك گۆشتی بەرخ بە 22 هەزار دینار دەفرۆشرێت و لە پارێزگای دهۆك نرخی كیلۆیك گۆشت 25 هەزار دیناری تێپەڕاندووە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەگەر زیندە قەپان هەروا بەرز بێت ئەگەری هەیە تا نزیكی جەژنی ڕەمەزان كیلۆیك گۆشت لەبازاڕەكانی سلێمانی بگاتە 25 هەزار دینار.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سور تەنها لە سنوwری سلێمانی نییە بەڵكو و هەرێمی كوردستان و تەنانەت وڵاتانی دەوورووبەری عێراق و هەرێمی كوردستانیشی گرتووەتەوە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی ئاژەڵ و هەروەها بەرز بوونەوەی نرخی زیندەقەپان لە مەیدانەكانی فرۆشتنی ئاژەڵان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر نرخی كیۆلیەك ئاژەڵ بە زیندە قەپان لە نزیكی چوار و 500 تا پێنج هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا نرخەكەی بۆ نۆ هەزار و 800 دینار بەرز بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاژەڵی پێویست نایەتە ناو مەیدانەكان و تا دێت نرخەكەی بەرز دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر گۆشت زیادیكردووە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر هاوردەكردنی ئاژەڵ هەروا كەم ببێتەوە و نرخی زیندە قەپانیش لە مەیدانی ئاژەڵان هەروا بەردەوام بێت لەبەرزبوونەوە، ئەوا ئەگەری هەیە تا نزیك بوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان نرخی كیلۆیك گۆشتی سور 25 هەزار تێپەڕێنێت كە لە ئێستا لە پارێزگای دهۆك كیلۆیك گۆشت 25 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


