لە 10 رۆژدا زیاتر لە 7 ملیۆن هاووڵاتی بۆ ئەنجامدانی عومرە چوونەتە سعودیە

گهشتێكى عومهر له حهرهمى مهككه | فۆتۆ: SNN
SNN-
سعودیە رایگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە حەوت ملیۆن هاووڵاتی سەردانی وڵاتەکەیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومرە.
ساڵح رەشید، سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی شاھانەی شاری مەککە لە تویتێکدالە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، تەنها لەماوەی 10 رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە حەوت ملیۆن و 400 ھەزار کەس لە وڵاتە جیاجیاکانی جیھانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە لە رێگەی کۆمپانیاکانی گەشتیاریی و وەرگرتنی ڤیزای تایبەتەوە سەردانی سعودیەیان کردووە.
سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی شاھانەی شاری مەککە لە بارەی ئەو ژمارە زۆرەوە ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی سعودیە لەرێگەی دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، ھەوڵ دەدات باشترین خزمەتگوزاری و ھۆکارەکانی گواستنەوە بۆ سەرجەم عومرەکاران دابین بکات.
پێشتری وڵاتی سعودیە بڕیاریدا بەهۆی زۆری ژمارەی داواکاری بۆ ئەنجامدانی عەمرە لە مانگی ڕەمەزاندا، ڕێگە بە مسوڵمانان دەدات کە تەنیا یەك جار گەشتی عومرە ئەنجام بدەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


