د. بڕیار ڕه‌شید ئاشكراى ده‌كات چ داوایه‌كى له شاخه‌وان عه‌بدوڵا كردووه

د.بڕیار رەشید
SNN
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان دراوه تكای له جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كردووه له‌به‌ر خاترى كورد رێژه‌ى یاسایی بشكێنن، به‌ڵام به‌گوێى نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى نیسان، بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌میانى به‌شدارى كردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه فراكسیۆنى پارتى رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان تێبپه‌ڕێنرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ده‌ستكه‌وتنى دوو كورسى كۆتایی نه‌ینه‌وا”.
وتیشى: “من خۆم چووم بۆلاى شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگیرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له پشكى فراكسیۆنى پارتى و پێم وت: دكتۆر، با حزبایه‌تى و كوردایه‌تى له بابه‌تى كه‌ركوكدا جیا بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش بایكۆت بكه‌ن وه‌ك پارتى رێژه‌ى یاسایی (نیساب) ده‌شكێت، ئه‌وكات هه‌موومان ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه رێگرى بكه‌ین له تێپه‌ڕاندنى هه‌مواره‌كه، به‌ڵام گوێى به قسه‌كانم نه‌دا”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا بۆچى یه‌كێتى سه‌ره‌تا چووه‌ته كۆبوونه‌كه‌ى په‌رله‌مان و دواتر بایكۆتى كرد؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسى له‌وه‌شكرد، “ئه‌وكاته‌ى ئێمه چووین رێژه‌ى یاسایی ته‌واو بووبوو، پێش كۆبوونه‌وه‌كه فراكسیۆنى یه‌كێتى كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه نه‌چینه كۆبوونه‌وه، چونكه ئاگادارى دۆخه‌كه بووین، به‌ڵام كه زانیمان به بایكۆتى ئێمه رێژه‌كه ناگۆڕێت، چوينه كۆبوونه‌وه تاوه‌كو لانیكه‌م رێگرى بكه‌ین له چه‌ند ماده‌یه‌ك”.
به وته‌ى د. بڕیار ڕه‌شید، “به‌پێى یاساكه ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ببێته زۆرینه و ته‌واوى ده‌نگه‌كانى كوركوكیش به‌ده‌ستبهێنێت ناتوانێت پارێزگار دیارى بكات، ئه‌گه‌ر به رێككه‌وتن نه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



