
SNN
شارەزايەکی بواری ئابووری رايگەياند: هەرێم و بەغدا رێککەوتوون و لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە، پێویستە هەرێم گرێبەستەكانی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەڵبوەشێنێتەوە.
نەبیل مەرسومی, شارەزایی بواری ئابوری و مامۆستای زانكۆی بەسرە بڵاویكردووەتەوە: بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەكان, بەغدادو هەرێم ڕێككەوتون لەبارەی فرۆشتنی نەوت دوای بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
یەكەم: پێویستە نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی سۆمۆوە بفرۆشرێت.
دووەم: پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لەكوردستانەوە.
سێیەم: داهاتەكانی نەوتی هەرێم لەئەژمارێكی بانكیی دابنرێت وەك ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی (2023)دا هاتووە.
چوارەم: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان وردەوردە گرێبەستەكانی لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان هەڵبوەشێنێتەوە.
پێنجەم:جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ دەدرێت بە كورد.
شەشەم: لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



