دوای بە پارێزگا ناساندنی هەڵەبجە لە پرۆژەیاسای بودجەی 2023 بودجەی سەربەخۆی دەبێت

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی یەكێتی كە نوێنەری پارێزگای هەڵەبجەیە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سبەی یەكەم خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە وەك پارێزگای 19 هەمینی عێراق لەبەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەماندایە و هاوكات وردەكاری دوای خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاساكە دەخاتەڕوو.
چرۆحەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری شاری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقی بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەكانی ڕابردوودا بەهەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە كوردییەكان چەندین هەوڵمدا بۆ ئەوەی قەرەبووی كەسوكاری شەهیدان بكریتەوە بۆ ئەومەبەستەش چەند نوسراوێكم ئاراستەی سەرۆكوەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق كردوو دواجاریش دەستم كرد بە كۆكردنەوەی واژوو بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە و توانیم واژووی 75 پەرلەمانتار كۆبكەمەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، خۆشبەختانە لەدوای هەوڵەكانمان سەرۆكوەزیرانی عێراق پرۆژەیاساكەی ڕەوانەی پەرلەمان كردوو پاشانیش سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا كە پرۆژەیاساكە بخاتە بەرنامەی كارەوە، بۆیە سبەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆدەكرێت، پاشان لەدانیشتنەكانی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت و پاشانیش دەخرێـتە دەنگدانەوە كە ئێمە دڵنیاین بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاساكە پەسەند دەكرێت و هیچ فراكسیۆنێك ئامادەنییە گرفت بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە دروست بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە لە پەرلەمان، دەبێت لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بكرێت، لە ڕووی ئیداری و دابینكردنی بودجە و پرۆژەوە، هاوكات لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقیشدا دەبێت هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بودجەیەكی تایبەت و سەربەخۆ بۆ هەڵەبجە تەرخان بكرێت، پاشانیش ئێمە داوای قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان دەكەین هاوشێوەی كەسوكاری شەهیدانی دیكەی عێراق.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


