دواجار هەرێم بەسەرجەم مەرجەكانی عێراق ڕازی بووە و نەوتەكەی ڕادەستی سۆمۆكرد

0
346

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ساڵانێكی زۆر لە ململانێی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی لەسەر پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، دواجار حكومەتی هەرێم بەسەرجەم مەرجەكانی حكومەتی عێراقی ڕازیبووە و لە مەودوا نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆ بە نرخی فەرمی دەفرۆشرێت و داهاتەكەشی لە ژێرچاودێری عێراقدا دەبێت، هاوكات تا كۆتایی ئەم هەفتەیە دەستدەكرێتەوە بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازارەكانی جیهان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەپەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتڕوو، دوای بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی پاریس و ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بەرپرسانی حكومەتی هەرێم چەند جارێك سەردانی بەغدایان كردووە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراقی ڕازی بكەن هاوشێوەی ڕابردوو هەرێم نەوتەكەی بفرۆشێت، بەڵام لایەنی عێراقی سەرجەم پێشنیارەكانی هەرێمیان ڕەتكردووەتەوە و جەختیان لەوەكردووەتەوە كە دەبێت نەوتی هەرێمی كوردستانیش هاوشێوی نەوتی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆ بەبازاڕ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای چەند هەولێكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی هەرێم و هەروەها ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی باوەڕ بە سەرۆكوەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان بهێنن هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت لە فرۆشتنی نەوتەكەی، بەڵام نە سەرۆكوەزیران و نە لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە نەهاتوونەتە ژێرباری ئەو داواكارییانەی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت تا دواجار هەرێمی كوردستان ڕازی بووە نەوتەكەی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات بۆ ئەوەی بیفرۆشێت.

SNNئەوەشی زانیوە كە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمیان بە لایەنی عێراقی بەتایبەت بە كۆمپانیای سۆمۆ بەجۆرێك وەسفكردووە گوایە توانیویانە گرفتی نەوتی هەرێم چارەسەر بكەن و لەگەڵ عێراق بگەنە ڕێككەوتن، بەڵام لەراستیدا هیچ ڕێگایەكی دیكە لەبەردەم سەرۆكیحكومەتی هەرێم نەماوەتەوە و بە ناچاری ڕازی بووە نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆ وە بەنرخی فەرمی بفرۆشرێت و داهاتەكەشی لەژێر چاودێری حكومەتی عێراقی بۆ هەرێمی كوردستان خەرجبكرێت تا ئەوكاتەی پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەكرێت و پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی دیاردەكرێت.

دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس ڕۆژی 23ی ئادار ئەمساڵدا لە دۆسیەی نەوتدا دژی ئەنقەرە و لە بەرژەوەندی عێراق بڕیاری دەركرد، دوابەدوای بڕیارەكەش هەناردەكردنی نەوتی خاوی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا، كە ڕۆژانە نزیكەی‌ 450 هەزار بەرمیل بوو ڕاگیرا

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this