نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ و بڵاوكردنەوەی لیستی مووچە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی لیواهاوبەشەكانی پێشمەرگە و بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریش ئاشكرای دەكات كە بە ئەگرێكی زۆرەوە سبەی سێشەممە لیستی نوێی مووچەی مانگی ڕابردووی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان بڵاوبكرێتەوە تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی لیواهاوبەشەكانی پێشمەرگە كە بودجەكەیان بەشێكی لەلایەن وەزارەتی دارایی و هەروەها بەشێكی دیكەشی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە دابیندەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی بڕی پارەی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕأبردووی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆ ئەومەبەستەش بە ئەگەرێكی زۆرەوە سبەی سێشەممە4/4/2023 لیستی نوێی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە و ئەگەریش سبەی ئەو لیستە بڵاو نەكرێتەوە بەدڵنیایی لە ڕۆژی پێنجشەممە لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچەی وەزارەتەكان هاوشێوەی لیستی مووچەی مانگەكانی پێشوو دەبێت لەڕووی ڕیزبەندییەوە كە لەوەزارەتی تەندروستییەوە دەستپێدەكات، بەڵام بۆ ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت و هەوڵدەدرێت تا پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


