
باران و لافاو
عەلی حەمەسەعید-SNN
شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات لە ئەگەری باران بارینی بەخوڕ کە بەهۆیەوە لافاو له هەندێک ناوچە دروستدەبێت، هاوکات هۆشداریش دەداتە خاوەن حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی بەوەی کە پێدەچێت بەهۆی لافاوەوە زیانی زۆریان پێبگات.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە بواری کەشناسی بەSNNی ڕاگەیاند: بەگوێری پێشبینییە کەشناسییەکان له ڕۆژی سێ شەممە ١١/٤/٢٠٢٣ بۆ ١٥/٤/٢٠٢٣ ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین کە سەرچاوەی هەردوو دەریایی ناوەڕاست و دەریایی سوورە كەشێكى باراناوى ناوچەكانمان دەگرێتەوە كە خؤى دەبینێتەوە لە بارانى پچرپچر و بارانى به خوور و تەرزە و هەورەگرمە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت ڕێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەقی شەپۆلەکە لە ئیوارەی بۆ شەوی چوارشەممە شەممە لەسەر پێنج شەممە دەبێت و ئەگەر گۆڕانکاری روونەدات ئەگەری دروست بونی لافاو لە زۆربەی ناوچەکان هەیە وە هۆشداری لە ناوچە نزم و چەم و دۆڵەکان دەدەین کە نزیک مەبنەوە وهەر وەها ئەوانەی خاوەنی حەوزی ماسین ئاگادار بن بەهۆی دروست بونی لافاوای کتوپڕ.
ئەوشارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت لە 30کلم بۆ 50 کلم لە کاتژمێرێکدا بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە لەماوەی ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرمایش دەست بەنزمبونەوە دەکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


