وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ى كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران ئاشكرا ده‌كات

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچنەرانی عێراق
SNN
وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان نییه و ئاشكراشیده‌كات، “له‌لایه‌ن رێكخراوى بارزانی و وه‌زاره‌تى ناوخۆوه قۆرخكراون”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ى نیسان، ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له‌میانى به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ڕهشیدى عێراقى رایگه‌یاند، “راسته من وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراقم، به‌ڵام هیچ دهسهڵاتێكم به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان نییه”.
به وته‌ى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق، “كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان، سه‌نته‌رى جهى سى سى و دامه‌زراوه‌ى خێرخوازى بارزانى كه دامه‌زراوه‌یه‌كى حزبیه به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن له‌ڕووى ئیدارییه‌وه”.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئیڤان فایه‌ق بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكراى ده‌كات كه خراپ به‌كارهێنانى ئاواره‌كان له‌نێو كه‌مپه‌كان هه‌یه و ده‌ڵێت: “مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شاخ خه‌باتى كردووه له‌پێناو ئازادى، بۆیه پێویسته له‌نێو كه‌مپه‌كانیش بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ئاساییه هه‌مان شت هه‌بێت”.
ئه‌و وه‌زیره داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم ده‌كات، “واز له خراپ به‌كارهێنانى ئاواره‌كان بنهێنن و به‌شێك له‌و كارانه‌ى كه له‌و كه‌مپانه‌دا ده‌یكه‌ن ده‌ستیان لێهه‌ڵبگرن”، به‌بێ ئه‌وه‌ى به دیاریكراوى باسى ئه‌وه‌بكات ئه‌و خراپ به‌كارهێنانانه چین.
ئیڤان فایه‌ق، سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات كه ده‌رگاى كرده‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، به‌ڵام ده‌شڵێت: “ناكرێت ده‌رگا به‌ڕووى میواندا دابخرێت”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه.
له هه‌رێمى كوردستان به وته‌ى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران 13 كه‌مپى ئاواره و په‌نابه‌ران بوونى هه‌یه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


