دوای بێ هیوابوونیان لەحكومەتی هەرێم، مامۆستایانی وانەبێژ پەنا بۆ عێراق دەبەن

0
327
مامۆستایه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانى عێراق | فۆتۆ: SNN

 SNN-عەلی حەمەسەعید

نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژ لەهەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی زیاد 600 داواكاریمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەو لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران كردووە، بەڵام هیچ وەڵامیكمان وەرنەگرتووە، بۆیە بەناچاری بڕیارمانداوە كە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان پەنا بۆ حكومەتی عێراق ببەین.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری دەستەی گشتی مامۆستایانی وانەبێژی لە هەرێمی كوردستان بە SNNڕاگەیاند: لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا سەدان كۆبووەنەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێم ئەنجامداوە ئەوەش بەمەبەستی دامەزراندنمان لە ناوەندەكانی خوێندن، لەهەموو كۆبوونەوەكانیشدا بەڵێنی جۆراوجۆرمان پێدراوە بەڵام دواجار بەكردار هیچمان بۆ نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەك هەوڵێك بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ ڕاوێژكاری وەزیری پەروەردەی عێراق كۆبوینەوە ئەوەمان پێڕاگەیاندوون كە چەندین ساڵە مامۆستای وانەبێژین و حكومەتی هەرێم بێباكە بەرامبەرمان، بۆیە داواكارییەكانمان ئاراستەی حكومەتی عێراق و وەزارەتی پەروەردەی عێراق كردووە كۆبونەوەكەمان زۆر بەرهەمدار بووە، ڕاوێژكارەكە پەیامی ئێمە دەگەیەنێتە وەزیری پەروەردەی عێراق و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

نوێنەرەكەی دەستەی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا زیاتر لە 600 داواكاری و یاداشتیان داوەتە لایەنی پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم بەڵام بەدەم داواكارییەكانمانەوە نەهاتوون، بۆیە گەشبینین بەهەوڵەكانمان ئەو كۆبونەوەیەی لەگەڵ ڕاوێژكارەكەی وەزیر كردمان و بەمزوانەش وەزیری پەروەردەی عێراق پەیامێكی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this