
بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلى بارانبارین به بڕى جیاواز له ناوچه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا زیاتر له 90 ملم باران باریوه”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ى نیسان، ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا وتى: “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 90.3 ملیم باران له سلێمانى باریوه، ئه‌مه‌ش واته رێژه‌ى بارانبارین ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 699 ملم، ئه‌مه‌ش زیادبوونێكى به‌رچاوه به به‌راورد به ساڵى رابردوو، چونكه ساڵى 2022 له‌م كاته‌دا ته‌نیا 378 ملم بارانباریبوو”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌مڕۆ شه‌پۆلى بارانبارین ده‌ستپێبكاته‌وه؟ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “له پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه ئه‌گه‌رى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌پۆلى بارانبارین هه‌یه له‌كات و شوێنى جیاوازدا”.
له‌باره‌ى پله‌كانى گه‌رما ئاسۆ كه‌مال روونیكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ له سلێمانى خێرایی با چالاک دەبێت بە ئاڕاستەی باشوور و باشووری رۆژئاوا و پلەکانی گەرما لە نزمیدا دەمێننەوە”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى سلێمانى، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و کەش سەقامگیر دەبێتەوە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



