“لە 48 کاتژمێری رابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەنديخان نزیکەی 80 سانتیمەتر زیادیکردووە”

بەنداوی دەربەندیخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەكات: لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە 80 سانتیمەر لە ئاستی ئاوی بەنداوەکە زیادیكردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا بڕی سێ مەتر و 84 سانتیمەتر ئاوی زیاترمان گلداوەتەوە، بەڵام هێشتا لە %50ی بەنداوەكە خاڵییە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە لەماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوو سنوورەكەی گرتووەتەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە ڕێژەی 80 سانتیمەتر و بەردەوامیش ڕوو لە زیاد بوون دەكات، لەسەرەتای مانگی ئازار تا ئەمڕۆ نزیكەی 10 مەتر ئاستی ئاوەکە بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هیچ مەترسییەك لەسەر بەنداوی دەربەندیخان دروست نەبووە و لەتوانای هەیە بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن مەترسێجا ئاو گلبداتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هێشتا لە %50ی بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو لەكاتێكدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا بڕی سێ مەتر و 84 سانتیمەر ئاستی ئاوەکە زیاترە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو: بەراورد بە ساڵی رابردوو لەم كاتەدا بڕی 201 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە ساڵی ڕابردوو زیاترگلدراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا بڕی 512 ملم باران باریوە لە سنوری دەربەندیخان بەوجۆرەش تا ئێستا نزیكەی 165 ملم بارانمان لە ساڵی ڕابردوو زیاترە و پێشبینی دەكەین لەم مانگە و لەمانگی داهاتووش بەهۆی هاتنی شەپۆلی دیكەی باران بارین ڕێژەكە زیاتر ببێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



