بەڕێوەبەری گشتی باجەکان: ئەو کەسانەی فێڵیان لە حکومەت کردووە سزادراون

پارەی عێراقی
بەڕێوەبەری گشتی باجەکان لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەو شوێنانەی سزادراون فێڵیان لەحکومەت کردووەو خۆیان لەباجدان دزیوەتەوە.
بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە ماوەی چوار ساڵدا 11 هەزار و 594 کۆمپانیاو کۆمپانیاو باجدەر بەهۆی فێڵ کردن و خۆدزینەوە لە باج سزا دراون و ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی کراونەتەوە.
دکتۆر کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیاو شوێن و باجدەرانەی سزادراون لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حکومەت کردووەو خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە لە کاتێکدا بەپێی یاسا پێویست بووە باج بدەنە حکومەت، وتیشی ئەوانەی سزادراون ئەو شوێن و کەسانەی نەگرتۆتەوە کە داهاتیان نزمەو کارو پیشەکەیان سنوردارە.
هەر بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا 747 شوێن داخراون و 103 باجدەر ئاڕاستەی دادگا کراون بە هۆی ساختەکاری و سەرپێچی یاسایی لە باجدانداو قەدەغەی گەشتکردن لەسەر 72 باجدەر دانراوە.
لە بەشێکی ئامارەکەدا هاتووە بەهۆی پێشکەش نەکردنی میزانیە لە ماوەی یاسایدا ٢٢٤٤دوو هەزار و 244 سزای دارایی دراون و حەوت هەزار و 135 نامەی ئاگادارکردنەوە ئاڕاستەی باجدەران کراوەو هەزار و 263 کۆمپانیاو باجدەریش بەهۆی قەرزاری باجەوە نیشانەی گلدانەوە لە سەر دۆسیەکانیان دانراوە.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



