سەرۆكی حكومەت وەڵامی داواكارییەكی وەزیری خوێندنی باڵا لەبەرژەوەندی خوێندكاران ناداتەوە

خوێندکارانی پەیمانگا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە نوسراوێكی فەرمی داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە دەرماڵەی خوێندكارانی ناوشار لە 40 هەزار بۆ 100 هەزار دینار و خوێندكارانی دەرەوەی شاریش لە 60 هەزارەوە بۆ 150 هەزار دینار زیاد بكات، بەڵام سەرۆكی حكومەت ئامادە نییە ئەو داواكارییەی كە لەبەرژەوەندی خوێندكارانە جێبەجێبكات.
بەگوێرەی ئەو زیانراییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە SNNدراون ماوەی چەند مانگێكە ( ئارام محەمەد) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم نوسراوێكی فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی دەرماڵەی خوێندكارانی ناوشار لە 40 هەزار دینارەوە بۆ 100هەزار دینار و هەروەها دەرماڵەی خوێندكارانی دەرەوەی شاریش لە 60 هەزار دینارەوە بۆ 150 هەزار دینار زیاد بكرێت ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی خوێندكاران و کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر خۆیان و خێزانەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە نوسراوەكەیدا داوایكردووە كە ئەو زیادكردنەوەی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بە گوێرەی یاسا ڕێكبخرێت و هەموو ساڵێك ئەم بابەتە گرفت بۆ خوێندكاران و هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵاش دروست نەكات، بەڵام سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئامادە نییە وەڵامی ئەو داواكارییەی وەزیری خوێندنی باڵا بداتەوە.
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دڵنیایی داوەتە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە لەهەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا دەرماڵەی خوێندكاران زیادە بكرێت و هەروەها جێگیریش بكرێت و لەئگەری ڕاگرتنی دەرماڵەی وەزارەتەكان نەتواندرێت دەرماڵەی خوێندكاران ڕابگیرێت و بەردەوامی هەبێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



